رەفیق ساڵح، ناوی ئەو کتێبانە دەخاتەڕوو، کە لە 1920-1976 بۆ منداڵان نووسراون

10:35 - 2025-05-22
ئەدەب و هونەر
161 جار خوێندراوەتەوە
مامۆستا رەفیق ساڵح

گوڵەباخ

لە کاتی گەڕانەوەماندا لە کۆنفرانسی زمانی کوردی لە دیاربەکر، بە هەلمزانی  سەبارەت بە بیبلۆگرافیای ئەدەبی منداڵانی کورد، پرسیار لە مامۆستا رەفیق ساڵح، نوێنەری بنکەی ژین بکەم و بەڕێزیشیان ئەم زانیارییە بەسودانەی خستە بەردەستم کە بە شێوەیەکی رێژەیی سەرەتاکانی دەرکەوتنی کتێب بۆ منداڵانی کورد، دەستنیشان دەکات، لە ماوەی نێوان ساڵی 1920 - 1976. هیوادارم بیبلۆگرافیای کتێب و بڵاوکراوەکانی ئەدەبی منداڵان، کاری ورد و جدیی لەسەر بکرێت و بە شێوەیەکی فراوانتر و لە کتێبێکدا چاپ  و بڵاوبکرێتەوە.
*ئەوەڵەمین قیرائەتی کوردی - میرزا محەمەد باشقە و محەمەد زەکی ئەفەندی ساڵی 1920 چاپ کراوە.
*دیاریا ژبۆ خورتێ کوردان- عەبدولڕەحیم رەحمی هەکاری، ساڵی 1920
*گۆرانی، ئــــــــــــەم بڵاوکراوەیە لەسەر ئەرکی موتەسەڕیفی سلێمانی، ساڵی 1925  چاپ كراوە و بەرهەمی کۆمەڵێ شاعیرە.
*ئــــــــــەحمەدی، کە شێخ مـــــــارفی نۆدێ بۆ کــاک ئەحمـــەدی شێخی نـــووســــیوە، بـــۆئەوەی فێری زمانی عەرەبیی بکات، ساڵی 1928 لە رواندز چاپ کراوە.
*گۆرانی، کۆمەڵە شیعرە و
 لەبڵاوکراوەکانی کوردی و مەریوانییە،
 ساڵی 1930 چاپ کراوە. 
*چیرۆک بۆ منداڵان، وەرگێڕانی
 شاکیر فەتاح، 1935چاپ کراوە.
*پیرۆزیی منداڵ، نووسینی عەبدولواحید نوری، 1940.
*کتێبی سحە بۆ منداڵان، 1942 وەرگێڕدراوە.
*هاوڕێی منداڵ ، شاکیر فەتاح، 1948.
*هەڵبەســـــت بــــــۆ قــــــوتــــــابیان،مستەفـــا نەریمان، 1955.
*پاڵەوانی دوارۆژ، عومەر عەبدولڕەحیم و فەرەیدون عەلی ئەمین، 1958.
*سروود بۆ قوتابیان، 1959.
*سروود بۆ قوتابیان، نوری عەلی
 ئەمین، 1960.
*شێری ساختە، کاکەی فەلاح، 1967.
*سروود، کاکەی فەلاح 1968
*سروود بۆ قوتابیان، 1970 سلێمانی.
*سێ چیرۆکی منداڵان، جومعە 
محەمەد مەحمود، 1972.
*پیاوە بچکۆلەکە، فەرەیدون عەلی
 ئەمین، 1972.
*کارژۆڵە، فەرەیدون عەلی ئەمین، 
1972.
*سروودی نوێ بۆ قوتابیان، عومەر 
عەبدولڕەحیم، 1973.
*ئەدەبی منداڵان و لێکۆڵینەوەی، 
محەمەد رەشید فەتاح، 1974.
*پاکژی، 1974.
*چیرۆکی جووجەڵە و بێچووە
 مراوی، 1974.
*چیرۆکی سێو بۆ منداڵن، 1974
*جارێکیان، چیرۆک بۆ منداڵان،
1974.
*شێرکۆی نەبەز، چیرۆک بۆ منداڵان،
 1975.
*کەڵەشێر، چیرۆک بۆ منداڵان، 1976

#ئەدەب و هونەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان