بۆ یەكەمجار، هونەرمەند شوان عەتوف وەكو سیناریست و دەرهێنەر فیلمێكی سینەمایی بەرهەم دێنێت، كە هەردوو هونەرمەندی ناسراوی بواری كۆمیدیا ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا رۆڵی تێدا دەگێڕن.
فیلمەكە ناوی (خۆشەویستی لەسەردەمی كۆرۆنا)یەو ئەم هەفتەیە دەست بەكارەكانی دەكات كە لە ژانری ئارت كۆمیكە و لە بەرهەمهێنانی سۆران عوسمان و بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای سۆ ماركێتینگ و كۆمپانیا جیهانییەكانە. فیلمەكە لە هەولێر و بەغدا كاری وێنەگرتنی بۆ دەكرێت و ماوەکەی 90 دەقیقەیە.
هەروەها پلاتفۆرمەكانی وەكو نیتفلێكس، ئەپڵ تیڤی پڵەس و ئێچ بی ئۆ بۆ ئەم پڕۆژەیە لە هەماهەنگیدا دەبن. دیارە، جگە لەم دوو هونەرمەندە، چەندین هونەرمەندی تریش بەشداریی دەكەن.
كۆمار عەلی