له عه‌ره‌بییه‌وه: مه‌حمود عه‌بدولكه‌ریم باجه‌لان
2-2
له پیشانگای پۆڵۆنیا بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان به دیداری توێژه‌ر و مامۆستای زانكۆ جۆرجیا گرێلی شادبووم، به مه‌به‌ستی وتووێژ ده‌رباره‌ی ره‌وتی توێژینه‌وه و تێڕوانینی تایبه‌تیان ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی منداڵان و ئه‌م دیداره‌ی لێكه‌وته‌وه.
*به‌شێك له چالاكییه‌كانمان له ماڵپه‌ڕی ( حیكایا)، پاڵپشتیكردنی خانه بڵاوكراوه نێو خۆییه‌كانه له رێی ئه‌و وتارانه‌ی كه ده‌سته‌به‌ریان ده‌كه‌ین له ئه‌زموونه جۆربه‌جۆره‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌ده‌بی منداڵان له هه‌موو جیهاندا، بێگومان چاوپیكه‌وتنی ئه‌مڕۆشمان له پیشانگای پۆڵۆنیا-كه گه‌وره‌ترین و دیارترین پیشانگایه بۆ ئه‌ده‌بی منداڵ له‌جیهاندا- به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه له ئیتاڵیدا فرۆشێكی گه‌وره هه‌یه له بواری ئه‌ده‌بی منداڵاندا، چۆن ئه‌م بواره وا په‌ره‌ی سه‌ندووه؟
-ره‌نگه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌هۆی پینوكیوه‌وه بێت، چونكه چیرۆكی پینوكیو یه‌كێكه له باڵاترینی كلاسیكیاتی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، ده‌رچوونی پینوكیو پاڵی به‌زۆر نووسه‌ره‌وه نا تا له‌م جۆره نووسینه-مه‌به‌ستم نووسینی سه‌ركه‌شی منداڵانه- بنووسن، یه‌كێ له دیارترین ئه‌و نووسه‌رانه‌ش ( ئیمیلیۆ سالاگاری)ه، كه كتێبه‌كه‌ی له سه‌ده‌ی بیستدا بڵاوكرده‌وه، ده‌یه‌ها ده‌قی تر بڵاوكرانه‌وه بوون به‌ده‌قی كلاسیكی له ئیتاڵیادا ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌شی چه‌ته‌ی ده‌ریایی و ده‌ریاوانه‌كان و گه‌شتی فرۆكه‌وانه یه‌كه‌مینه‌كان، كتێبه‌كانی سالاگاری بۆ چه‌ندین زمان له جیهاندا وه‌رگێڕدران، به‌ڵام له ماوه‌ی كارلۆ (كۆلۆدی نووسه‌ری كتێبی حینوكیۆ و سالاگاری)ه‌وه كشوماتییه‌كی فراوان باڵی كێشا به‌سه‌ر ئیتاڵیادا كه به‌رده‌وام بوو تا ساڵانی شه‌سته‌كان، ئه‌و ماوه‌یه هیچ شتێكی بایه‌خدار و جۆریی بڵاو نه‌كرایه‌وه، ره‌نگه ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و كێشه نێوخۆییانه‌وه بێت كه به‌ره‌نگاریان ده‌بوونه‌وه.
*به‌شێوه‌یه‌كی كرداری ئه‌و ماوه‌یه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت ساڵانی جه‌نگی جیهانی و بیست و دوو ساڵیك دواتره؟
-به‌ڵێ، تا راده‌یه‌ك، ئه‌مه تا شه‌سته‌كان وابوو، لێره‌وه كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر ده‌ستیان كرد به‌نووسینی جۆریی زۆرباش وه‌ك (جیانی رووداری) ئه‌و نووسه‌ره دڵگیره‌ی كتێبه‌كانی وه‌رگێرانی جیهانییان بۆكرا، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی تری بێده‌نگی تریش هاته ئاراوه له حه‌فتاكان و هه‌شتاكان، له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌ده‌بی منداڵان هیچ په‌ره‌سه‌ندن و به‌رهه‌مێكی گرنگی به‌خۆوه نه‌بینی، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه كۆمه‌ڵێ خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بچووك و سه‌ربه‌خۆ ده‌ركه‌وتن، ده‌ستیان كرد به چاپكردن و بڵاو كردنه‌وه‌ی كتێبی نوێ و پێشه‌نگ، خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بچووكی نێوخۆیش هه‌بوو توانی بگاته ئاستی جیهانی پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵانی جیهانی وه‌ك خه‌ڵاتی پیشانگای پۆڵۆنیا بۆ باشترین خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه، به‌مجۆره ئه‌ده‌بی منداڵی وێنه‌دار بووه یه‌كێ له باڵاترین به‌رهه‌می نێوخۆیی منداڵان، كێبڕكێی نێوان خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌كانیش زیادیان كرد به‌مه‌به‌ستی ده‌رچواندنی باشترین ده‌قی وێنه‌دار تا بتوانن بچنه نێو لیسته جیهانییه‌كانه‌وه.
*به‌ڵام چی وای له ئیتاڵیا كرد پێشه‌نگی جیهانی ئه‌م بواره بێت؟
-پێموابێت ئه‌مه گرنگترین پرسیاره له‌م رۆژه‌ماندا، له‌م ئه‌زموونه‌وه زۆر وڵات ده‌توانێت سوود وه‌ربگرێت، به‌ڵام، به‌پێی زانیاری من، تا ئێستا توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوان نه‌كراوه له‌م باره‌یه‌وه، واده‌بینین بوونی پیشانگاكه له پۆلۆنیا وایكردووه زۆرێك له خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه جه‌خت له ئه‌ده‌بی منداڵ و كوالێتییه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه، من وه‌ك توێژه‌رێك له بواره‌كه‌دا هه‌میشه ئه‌و به‌رهه‌ڵستیانه ده‌بیستم داواده‌كه‌ن پێشانگاكه تایبه‌ت بێت به‌تایبه‌تمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی ته‌نها له‌بواره‌كه‌دا كارده‌كه‌ن، زۆركه‌س ده‌خوازن سه‌ردانی پیشانگا بكه‌ن، كه‌سوكار و منداڵ، پیشانگاكه له پۆلۆنیا بووه به‌شانازییه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، به‌م هۆیه‌وه ده‌توانیت له پۆلۆنیادا بگه‌ڕێیت و ده‌یه‌ها فرۆشگه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی منداڵان ببینیت، به‌روارد به شاره‌كانی تر كه فرۆشگا‌كان فرۆشگه‌ی گشتین و به‌شێكیان بۆ ئه‌ده‌بی منداڵان ته‌رخانكردووه، هاوشان به فرۆشگه‌كانی ئه‌ده‌بی منداڵانیش ده‌توانیت ده‌یه‌ها كۆمه‌ڵه و دامه‌زراوه ببینیت گرنگی به ئه‌ده‌بی منداڵان ده‌ده‌ن له‌م رۆژگاره‌ماندا، هه‌ركێ بیه‌وێت پڕۆژه‌كه‌ی په‌ره‌پێبدات كه په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌بی منداڵه‌وه هه‌بێت باشتره له پایته‌ختی ئه‌ده‌بی منداڵاندا پۆلۆنیا په‌ره‌ی پێبدات، له‌به‌ربوونی پیشانگاكه له پۆلۆنیا و به‌هۆی ئاماده‌بوونی دیارترین خانه بڵاوكردنه‌وه‌ییه جیهانیه‌كان
ساڵانه لێره.
*له به‌دواداچوونم بۆ پیشانگا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ئه‌وه‌م به‌رچاوكه‌وتووه كه خه‌ڵاته‌كانی ئه‌ده‌بی منداڵان كه جاران تایبه‌ت بوو به خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه ئێستا ده‌رگای بۆ پێشكه‌شكردنیشی به توێژه‌رانی ئه‌م بواره كردووه‌ته‌وه؟
-بێگومان، ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كی زۆر ئه‌رێنییه، له‌كۆلیژ و زانكۆكانی ئیتاڵیا زۆرێك له خوێندكاران توێژینه‌وه‌ی نایاب ده‌نووسن ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی منداڵ، تێزه‌كانیشیان جار دوای جار به‌ره‌و جدی بوون و تیۆری ده‌چن، سه‌ره‌ڕای خه‌ڵات بۆ ئه‌و توێژه‌رانه‌ی له‌سه‌ره‌تای رێگایانن هه‌نگاوێكی نایابه، ته‌نها كێشه بۆ ئه‌م خه‌ڵاتانه ئه‌وه‌یه تایبه‌تكراون به خوێندكارانی زانكۆكانی ئیتاڵیا، بۆشی هه‌یه ساڵانی دواتر ئه‌مه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.
*باشه، دوای قسه‌وباس له نموونه‌یی و باشییه‌كانی ئه‌م بواره، ده‌مه‌وێت ئاڕاسته‌ی ئاخاوتنمان بگوێزینه‌وه بۆ لایه‌نێكی تر له ئه‌ده‌بی منداڵان، هه‌ر وه‌ك ده‌زانن زۆرێك له منداڵان له جیهاندا له‌ژێر گوشاری ململانێی رامیاری و داگیركاری و چادرگه‌ی په‌نابه‌راندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، به‌شێك له‌و منداڵانه توندترین شێوازه‌كانی توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه ده‌چێژن، ئه‌ده‌بی منداڵ ئه‌مڕۆ چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ئایا هه‌ر له‌و بابه‌تانه دواوه؟
-به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌و بڕوایه‌دانیم ئه‌ده‌بی منداڵ له‌گه‌ڵ بابه‌ته دیاریكراوه‌كاندا ره‌فتار بكات، چونكه ئه‌م شێوازه راسته‌وخۆ ده‌مانباته سه‌ر ئه‌و ئاڕاسته گۆشكردنه‌ی گه‌وره‌كان له پڕۆگرامه پێڕاهاتووه‌كان له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌تانه زیاد له پێویست راشكاوانه بخرێنه‌ڕوو ئه‌وا زۆر به‌خێرایی ئه‌ده‌ب ده‌بێته وانه‌وتنه‌وه، بۆیه وای به‌باش ده‌بینم پێویسته ئه‌ده‌بی منداڵان به‌شێوازێكی ناڕاسته‌وخۆ و ناڕاشكاوانه ئه‌م ململانێ و سیاسه‌ت و جه‌نگانه به‌شێوازی خوازراو هونه‌ریی و ئیستاتیكی بخاته‌ڕوو، پێویسته ئه‌ده‌بی منداڵ بۆ باسكردنی بابه‌ته‌كانی په‌نابه‌ی و راگواستن به شێوازێكی خواستنی وا بخاته‌ڕوو كه خوێنه‌ر لێی تێبگات و هاوشان بتوانرێت تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی تری بۆ بكرێت، واده‌بینم ئه‌ده‌بێكی له‌م جۆره‌ی كه خواستن به‌كارده‌هێنێت و چیرۆكێك ده‌گێڕێته‌وه كه بتوانرێت لێكدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌ڵبگرێت ئه‌ده‌بێكی به‌هێزتر و باشتره، به‌م شێوازه‌ی ئه‌ده‌ب ده‌توانێت سه‌رنجی منداڵان به تێگه‌یشتنێكی ئه‌رێنی رابكێشێت و رایانوه‌ستێنێت، زۆر زیاتر له‌وه‌ی ته‌نها چیرۆكێكی راشكاویان ده‌رباره‌ی جه‌نگ و په‌نهانده‌ییان بۆ باسبكرێت.
*ئایا نموونه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌و ئه‌ده‌به‌تان له‌لایه؟
-ده‌توانیت ئه‌ده‌بێكی زۆرت ده‌ستبكه‌وێت له رووداوه سه‌خته‌كان دواون له رێی كۆمه‌ڵێ چیرۆكه‌وه بتوانرێت لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بكرێت، بڕوانه چاپكراوه‌كانی(شۆن تان) باس له‌داگیركاری و په‌ناهه‌نده‌یی و جه‌نگ ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌و باسانه دوابێت، به‌ڵكو له رێی چیرۆكی ساده‌و ساكار ده‌رباره‌ی دروستكراون به شێوازێكی نامۆ، به‌ڵام كۆمه‌ڵه ره‌مزێكیان تێدایه كه ده‌توانرێت لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
*راسته، زۆرێك له ده‌قه‌كانی بۆ زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدراون، باشه، هه‌روه‌ك ده‌زانن، ناتوانین گفتوگۆكه‌مان ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی منداڵ كۆتایی پێبهێنین تا پرسیاری سه‌رده‌م نه‌كه‌ین، ئایا كتێبی كاغه‌ز له‌مه‌ترسیدایه به‌رامبه‌ر به ئامێری زیره‌ك و شاشه‌كان؟
-هیوادارم وانه‌بێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ناتوانم پێشبینی بكه‌م، به‌كرداری ده‌بینین كتێبی ئه‌لیكترۆنی و ئامێره زیره‌كه‌كانیش چه‌ند ساڵێكه له بازاڕ هه‌ن، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو ده‌رنه‌كه‌وتووه كه مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر كتێبی كاغه‌زی، هیوام وایه كتێبی كاغه‌زی بمێنێت و بۆ هه‌میشه به‌رده‌وام بێت، كتێبی كاغه‌ز هه‌ستێكی تایبه‌تی تێدایه كار له‌سه‌رجه‌م ئه‌زموونی خوێنه‌ر ده‌كات، كتێب كتێبه، ناتوانرێت به‌راورد بكرێت به هیچ شتێكی دی، به‌تایبه‌ت كتێبی منداڵ دونیایه‌كی تایبه‌ت له‌خۆده‌گرێت به‌هۆی وێنه‌كانییه‌وه ده‌یكات به پێویستی، ناتوانین ئه‌مه به‌راورد بكه‌ین به ئامێری زیره‌ك یاخود كتێبی ئه‌لكترۆنی.
*به‌ڵێ گومانی تیانییه وێنه له كتێبی كاغه‌زیدا رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له ئه‌ده‌بی منداڵاندا، له‌میانه‌ی چالاكییه‌كانمان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له ماڵپه‌ڕی (حیكایا) زۆر رووبه‌ڕوی ئالنگارییه‌كانی مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی نێوان نووسه‌ران و وێنه‌كێشه‌كان ده‌بووینه‌وه، له هه‌ندێ كاتدا په‌یوه‌ندی نێوانیان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنی كتێبه‌كه.
-بێگومان، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان وێنه‌كێش و نووسه‌ر كارێكی بنه‌ڕه‌تییه له ئه‌ده‌بی منداڵاندا، به‌ڵام بڵاوكه‌ره‌وه ناتوانێت هیچ شتێك بكات له‌وباره‌یه‌وه، زه‌حمه‌ته نووسه‌رێكی پێگه‌یشتوو بدۆزینه‌وه قبووڵی ئه‌و گۆڕانكارییانه بكات وێنه‌كێشێكی دیاریكراو له‌ده‌قه‌كه‌یدا ده‌یكات، ئه‌م په‌یوه‌ندییه شتێكی چاوه‌ڕوانكراو نییه، یاخود بتوانیت دیراسه‌ی بكه‌یت یان كاری تێدا بكرێت، زۆرێك له كتێب شكستی هێناوه به‌و هۆیه‌وه، هیچ پێویست به‌دیداری نێوان نووسه‌ر و وێنه‌كێش نییه، ده‌كرێت كتێب شایسته بێت ئه‌گه‌ر گونجاندن و لێكتێگه‌یشتنی زیهنی له‌نێوان نووسه‌ر و وێنه‌كێشه‌كه‌یدا هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌نده له‌سه‌ر پیشه‌یی و بڕوا‌و متمانه‌یان بۆخۆیان و به پیشه‌یی هاوبه‌شه‌كانیان، ئه‌مه پێویستی به پێگه‌یشتنێكی ئه‌ده‌بی گه‌وره هه‌یه، پێویستی به‌ده‌رهێنه‌رێكی پڕۆفیشناڵ هه‌یه بتوانێت پێكه‌وه رێكیانبخات و بیانگونجێنێت.
*هیچ ئامۆژگارییه‌كی دیت هه‌یه بۆ چالاكانی بواره‌كه؟ بۆ خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، نووسه‌ران، وێنه‌كێشان، ده‌رهێنه‌ران.
-به‌دوای چیرۆكی باش‌دا بگه‌ڕێن، چیرۆكێك گۆڕینی گرێی تێدابێت یا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی گێڕانه‌وه یا سه‌ركه‌شی تێدابێت، كه‌مێكیش نادیاری و ئاڵۆزبێت، لێره مه‌به‌ست به‌مانا پۆلیسییه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاریكراو له ئاڵۆزی شێوازه ساده‌كه‌ی تێپه‌ڕێنێت، هه‌ندێجار قورسه پێناسه‌ی ئه‌مه بكه‌یت، له‌وه‌ش گرانتر وتنه‌وه‌یه‌تی، وابزانم باشترین چیرۆك ئه‌و چیرۆكه‌یه تا كۆتایی سه‌رنجی خوێنه‌ر رادكێشێت و تامه‌زرۆی ده‌بێت، چیرۆكێك بنووسن هه‌موو چێژ له خوێندنه‌وه‌ی وه‌ربگرن، چیرۆكێك بنووسن شایان به‌لێكدانه‌وه و تێگه‌یشتن و شرۆڤه‌كاری كه‌سیی بێت، له‌ئه‌ده‌بی راشكاو دووربكه‌ونه‌وه، هیچ له‌و كتێبه بێزراوتر نییه وانه‌وپێدان و ئامۆژگاری راشكاو و راسته‌وخۆبێت.
*وه‌ك دوا وشه: هه‌وادارانی ماڵپه‌ڕی حیكایا خه‌ڵكانی پسپۆڕ و هاووڵاتیانی فه‌له‌ستینی و جیهانی عه‌ره‌بیین، هیچ په‌یامێكی كۆتاییت بۆیان هه‌یه؟
-به‌رده‌وامبن له ئه‌ده‌بی منداڵ. داهات و خه‌رجی پاشه‌كه‌وت بكه‌ن بۆ چاپكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی باشترین كتێب چه‌ند بتوانن، هه‌ركات منداڵه‌كانتان ئه‌ده‌بێكی باشتری خوێنده‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باشترتان به‌رهه‌مهێناوه، ره‌زیلی مه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان، ره‌نگه وه‌به‌رهێنان له‌بواری ئه‌ده‌بی منداڵ باشترین وه‌به‌رهێنان بێت بۆ به‌دیهێنانی داهاتوویه‌كی باشتر.
سه‌رچاوه: hkaya.info