ئەردۆغان بۆ پزیشکیان: لەگەڵ ئەوەداین بەزووترین کات شەڕ و پێکدادانەکان کۆتایی پێبێت

02:35 - 2025-06-16
جیهان
57 جار خوێندراوەتەوە

 لوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە هاوتا ئێرانییەکەی راگەیاندووە، تورکیا بۆ نێوەندگیری و ئاسانکاری بۆ دانوستانی ئەتۆمی ئامادەیە.

ئەردۆغان ئەوەشی بە سەرۆکی ئێران وتووە، لەگەڵ ئەوەداین شەڕو پێکدادانەکان لە نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتاییان پێبێت و دەست بە دانوستانی ئەتۆمی بکرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان