سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەوەی لوتکەی G7ی لە کەنەدا جێهێشت بەرەو واشنتۆن، لەبارەی هۆکاری گەڕانەوەیەوە دەڵێت، بۆ پرسی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل نییە، بەڵکو "زۆر لەوە گەورەترە".
دۆناڵد ترەمپ، باس لەوە دەکات کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا وتوویەتی، من بۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل گەڕاومەتەوە واشنتۆن، بەڵام ئەوە هەڵەیە و وانییە".