״ كاركردن لە پرۆژە تەواونەكراوەكانی كەركوك دەستپێدەكاتەوە״

بەڕێوەبەری شارەوانی: پارێزگار، بە مەیدانیی سەردانی كردوون و بەڵێنی پێداون

10:52 - 2025-06-17
عیراق
59 جار خوێندراوەتەوە
پرۆژەیەک لە کەرکوک

بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، رایدەگەیەنێت: لەسەر راسپاردەی پارێزگاری كەركوك، دەستدەكرێت بە تەواوكردنی سەرجەم ئەو پرۆژانەی كە پێشتر بە تەواونەكراوی بەجێهێڵراون.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی وت: رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، رایسپاردین بەرنامەیەكی درێژخایەن دابڕێژین بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژانەی كە بە نیوەناچڵی بەجێهێڵراون، كە بەشێكیان دەكەونە قەزا و ناحیەكانەوە، بەتایبەتی لە قەزای دووبز و ناحیەی پردێ و دەوروبەریان، وتیشی: ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن پارێزگارەوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان، دوای ئەوە دێت كە بە مەیدانیی سەردانی ئەو سنوورانەی كردبوو، بەڵێنی تەواوكردنی پرۆژەكان و جێبەجێكردنی پرۆژە پێویستەكان لە نموونەی ئاو و ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی پێدابوون.
بەڕێوەبەری شارەوانی، لەڕێگەی كوردستانی نوێ-وە بەڵێنی بە دانیشتووانی شار و قەزا و ناحیەكانی كەركوك دا بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی دانراوە، پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەگەیەننە تەواوی گەڕەك و كۆڵانەكانی پارێزگاكە.

كەركوك، هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان