بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین رایدەگەیەنێت: لەماوەی مانگێكدا لە یەكەی نەشتەرگەریی پیاوان نەشتەرگەریی بۆ 40 پیاو ئەنجامدراوە.
دكتۆر شوان شاكر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە یەكەی نەشتەرگەریی پیاوان لە نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین لە مانگێكدا پێشوازی لە 650 نەخۆش كراوە و نەشتەرگەریی بۆ 40یان کراوە، وتیشی: نەخۆشخانەكەمان 24 سەعاتییە و پێشكەوتووترین ئامێر و پێداویستییە پزیشكییەكان بۆ نەشتەرگەرییەكان بەكاردەهێنرێن.
خانەقین، ئارۆ سامان