میدیای ئەمریكی بڵاویكردەوە، كۆشكی سپی تاوتوێی رێكخستنی كۆبوونەوەیەك لەنێوان ستیڤ ویتكۆف نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەكات.
ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی لە چوار سەرچاوەوە هەواڵەكەی پشتڕاستكردووەتەوە، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ئێرانییەكان لەم هەفتەیەدا لەژێر تاوتوێدایە، كە خاڵی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ ئەمریكا كە دەچێتە ناو شەڕەكەوە یان نا.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئامانج لە كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی دەستپێشخەرییەكی دیپلۆماسی دەبێت بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی و كۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل و ئێران.