محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە پارێزگای بابل كارگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفری كردەوە كە بە یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی وڵات دادەنرێت.
کارگەکە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی 1 ملیۆن تۆن ئاردی هەیە. کردنەوەی ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە هەوڵەکانی حکومەتی رەسمی عیراق بۆ پشتبەستن بە بەرهەمی ناوخۆیی و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا.