ماكرۆن پرۆتۆکۆلی ئەندامێتیی سوید و فنلەندای لە ناتۆ ئیمزاكرد

12:05 - 2022-08-15
جیهان
636 جار خوێندراوەتەوە

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، ئیمزای لەسەر پرۆتۆكۆلی ئەندامێتیی سوید و فنلەندا لە ناتۆ، كرد.
بەپێی بەیاننامەیەكی كۆشكی ئەلیزێ، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا،  پەرلەمانی فەرەنسا  داواكاریی سوید و فنلەندای پەسەند كرد، بۆ ئەندامێتییان لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی وڵاتیش بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتەی لە ناتۆ پەسەند كرد و ئیمزای لەسەر كرد. 
ئاماژە بەوەش دراوە، ئەندامێتیی سوید و فنلەندا هاوكار دەبێت لە روبەڕوبوونەوەی هەڕەشەكانی ئێستا و سەروەریی خاكی ئەو دوو وڵاتەش پارێزراوتر دەبێت. 
پێشتریش، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، ئیمزای لەسەر پرۆتۆكۆلی ئەندامێتیی سوید ‌و فنلەندا لە ناتۆ، كرد. 
سوید ‌و فنلەندا كە دوو وڵاتی ئەسكەندەنافیان، لە دوای هێرشەكانی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، داواكارییان پێشكەشكرد بۆ ئەندامێتییان لە ناتۆ، سەرەتاكانی مانگی رابردووش، نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسی، لە ئاهەنگێكدا كە لە بارەگای ناتۆ لە برۆكسل بەڕێوەچوو، رێكاری پەسەندكردنی ئەندامێتیی ئەو دوو وڵاتەیان دەستپێكرد، ئەوەش نیگەرانیی روسیای لێكەوتەوە. 

سەرچاوە: ئاژانسەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان