فیلمە نوێکەی بوو بە یەکێک لە دە باشترینەکان

12:43 - 2022-08-15
هەمەرەنگ
326 جار خوێندراوەتەوە

فیلمی «Darlings» کە فیلمێکی هندی نوێیە و لە تۆڕی کەناڵەکانی نێتفلێکس ماوەیەکی کەمە نمایشدەکرێت، توانیویەتی بینەرێکی زۆر بە لای خۆیدا رابکێشیت، بەمەش فیلمەکە بۆتە یەکێک لەو 10 فیلمە باشەی کە لە سەرەتای نمایشکردنییەوە لە نێتفلێکس زۆرترین بینەری لە 16 وڵاتی قاڕەکانی ئەمریکا و ئەفریقا و ئاسیا هەبووە و هەروەها زیاتر لە 10 ملیۆن سەعات ئەم فیلمە لە نێتفلێکس سەیر کراوە.
لە فیلمەکەدا ئەکتەری دیاری سینەمای هندستان «ئالیا بهات» کە ئەکتەرێکی گەنجە و زۆرنابێت رووی کردۆتە بواری هونەری، رۆڵی سەرەکی دەبینێت، شانبەشانی ئەویش هەریەکە لە «فیجای فارما، شیفالی شا» دوو ئەکتەری دیاری تری فیلمەکەن و «جاسمیت کیەرین» دەرهێنەرێتی، ئەم فیلمە نوێیە کۆمپانیای «Eternal Sunshine» بەرهەمهێنەرێتی.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە تۆڵەکردنەوەی ژنێک دەکات لە مێردەکەی کە پێشتر هەڵسوکەوتی لەگەڵیدا خراپ بووە و بۆتە هۆی لەدەستدانی کۆرپەکەی.
دەربارەی فیلمەکە و ئەو سەرکەوتنەی بەدەستی هێناوە، دەرهێنەرەکەی رایگەیاندووە: «جێی خۆشحاڵییە فیلمەکە ئەو سەرکەوتنەی بەدەستهێناوە و ئەو بینەرە زۆرەشی هەبووە». هەروەها «ئالیا بهات»ی ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە وتوویەتی: »سەرکەوتنی ئەم فیلمە بەردەوامیم پێدەبەخشێت و بۆ هەمیشەش شوێنێکی تایبەتی دەبێت لای من».

ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان