سۆمۆ: دوای 10 رۆژ لەراگرتنی نەوت، عیراق دەستی بە هەناردەکردن کردەوە

06:12 - 2025-06-21
عیراق
38 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عیراق "سۆمۆ " رایگەیاند، بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە عیراق بۆ ماوەی 10 رۆژ لە راگرتنی نەوت لە بەسرەوە، بە فشاری ئەمریکا دەستی بە هەناردەکرنی نەوت کردەوە.

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاندووە، لە 5ی حوزەیرانەوە دوایین کەشتییە بارهەڵگرەکان لە باشووری عیراقەوە نەوتیان بارکردووە، ماوەی 10 رۆژ پرۆسەکە لە بەندەری خورزوبێر راگیرابوو، بەڵام دواتر لە ژێر فشاری ئەمریکادا دەست بەهەناردەکردن کرایەوە.

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە عیراق رۆژانە لە رێگەی بەندەرەکانی بەسرەوە زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان