بەڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە

چی وایکردووە ئاوی بەنداوی دوکان کەم بکات؟

01:34 - 2025-06-22
کوردستان
42 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی (زەمان)ی عیراقی بڵاویکردەوە، بەهۆی کەمی بارانبارین و دروستکردنی بەنداو لەسەر زێی بچووک، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان لەمساڵدا بە رێژەی 75% دابەزیوە.
رۆژنامەکە لێدوانێکی کۆچەر جەمال-ی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە: بڕی ئاوهەڵگرتنی ئێستای بەنداوەکە نزیکەی 1.6 ملیارە، واتە «نزیکەی
24 %»ی کۆی توانای خۆی کە ئەوەش نزمترین ئاستە لەماوەی 20 یان 25 ساڵی رابردوودا.
راشیگەیاندووە: کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکە بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و بارانبارینی کەم و ناڕێک لە زستانی ئەمساڵدا، چونکە ناوچەکە نزیکەی 220 ملم بارانبارینی تۆمارکردووە، بە بەراورد بە تێکڕای بارانبارینی ساڵانە کە 600 ملمە.
هۆکاری دووەمیش بۆ دروستکردنی ئەو بەنداوانە دەگەڕێتەوە کە لەسەر زێی بچووک دروستکراون، کە ئاو دەدات بە دەریاچەی دوکان.
ئاژانسەکان، ئازاد ئیبراهیم

بابەتە پەیوەندیدارەکان