ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، هەوڵێکی بۆ رێگریکردن لە دۆناڵد ترەمپ بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی ئێران رەتکردەوە. رەتکردنەوەکە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە ترەمپ هەڕەشەی بۆردومانکردنی ئێرانی کردبوو.
پرۆژەکە کە لەلایەن دیموکراتەکانەوە پێشکەشکرا، بە 53 دەنگی دژ بەرامبەر 47 دەنگی بەڵێ شکستی هێنا. ترەمپ رایگەیاندبوو، ئەگەر ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم دەستپێبکاتەوە، "بێ هیچ پرسیارێک بۆردومانی دەکەنەوە".