وەزارەتی پلاندانانی عیراق: 12 هەزار ئامێری سەرژمێری رادەستی ئوردن کران

11:16 - 2025-06-28
کوردستان
36 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، لە کۆی 135 هەزار ئامێری تابلێت کە لە پڕۆسەی سەرژمێریدا بەکارهاتن، 12 هەزاریان رادەستی ئوردن کراون. ئامێرەکانی دیکەش دوای سڕینەوەی زانیارییەکانیان بەسەر دامەزراوەکانی حکومەتدا دابەشکراون.

رونیشیکردووەتەوە، پێش رادەستکردنەوەیان، سەرجەم داتا و زانیارییەکانی ناو ئامێرەکان لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە لە بیرگەیەکی پارێزراودا هەڵگیراون. جەختیشیکردووەتەوە کە لیژنەیەکی تایبەت سەرپەرشتی پرۆسەکەی کردووە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی زانیارییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان