كەركوك و دەنگی گیتارەكەم ئاوێتەی یەكتر كردووە

09:54 - 2025-06-30
دیدار
19 جار خوێندراوەتەوە

میوزیكژەن هەڵگورد عەبدولكەریم لە ساڵی 1993 لەگەڕەكی شۆریجەی كەركوك لەدایكبووە لە منداڵییەوە هۆگری میوزیك بووە و بەبێ ئەوەی لە هیچ ئەكادیمیایەكی میوزیك بخوێنێت خۆی پێگەیاندووە.  
هەڵگورد بەدوالاپەڕەی وت: لەسەرەتای گەنجیمدا واتە لە ساڵی 2009 وە دەستم بە ژەنینی گیتار كرد، هەستم كرد كە بەهرە و توانای ئەوەم هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا دەنگێكی باش و خۆشیشم هەیە، هیوادارم بتوانم سۆز و دەنگی كەركوك لەگەڵ گیتارەكەم ئاوێتە بكەم و جێپەنجەم بە مۆسیقای ئەم شارەوە دیار بێت، هەرچەندە نەمتوانیوە لە هیچ ئەكادیمیایەكی هونەریی بخوێنم، بەڵام توانیومە خۆرسكانە خۆم پێبگەیەنم و ئاستی كارەكانم لەبواری میوزیكدا بەرز بكەمەوە و بڕیارمداوە لەگەڵ كارەكانی خۆمدا پاڵپشتی ئەو گەنجانەش بكەم كە خاوەنی بەهرەی هونەریین بۆ ئەوەی بتوانن گەشە بە تواناكانی خۆیان بدەن.   
رزگار كەركوكی

بابەتە پەیوەندیدارەکان