عیراق، وڵاتی گۆڕە بە كۆمەڵەكان

09:56 - 2025-06-30
کەلتور
18 جار خوێندراوەتەوە

لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری كەركوك، یەكێتیی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان بە هەماهەنگی سەنتەرەكە، كۆڕی ناساندنی كتێبی (عیراق وڵاتی گۆڕە بە كۆمەڵەكان) بەڕێوەچوو، كە بەرهەمێكی هاوبەشی هەشت نووسەری بواری جینۆسایدە. 
 لە كۆڕەكەدا هەریەك لە سالار مەحمود و لەتیف فاتیح فەرەج خوێندنەوەیان بۆ كتێبەكە كرد.  
كتێبی عیراق وڵاتی گۆڕەبەكۆمەڵەكان بەرهەمی هاوبەشی دەستەیەك لە نووسەرانی بواری جینۆسایدە بە تایبەتی لەسەر گۆڕی بە كۆمەڵ كە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی نووسراوە، لەو كتێبەدا هاتووە، بە پێی زانیارییەكان تا ساڵی 2006 زیاتر لە 150 گۆڕی بە كۆمەڵ لە عیراق دۆزراونەتەوە.  
 رزگار شوانی 



بابەتە پەیوەندیدارەکان