غوڵامەڵڵا بوكەبوس بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە وەزارەتی گەشتوگوزاری جەزائیر رایگەیاند: وەزارەتەكەیان 580 پرۆژەی گەشتیاری لە ویلایەتەكانی ئەو وڵاتەدا جێبەجێ دەكات، كە بەشی زۆری پرۆژەكان پەیوەندییان بە هۆتێل و دابینكردنی جێخەوی گەشتیارانەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە، 70 هەزار جێخەوی گەشتیاریی زیاد دەكات، واتە جەزائیر كە پێشتر 140 هەزار جێخەوی گەشتیاریی هەبووە لە شوێنە گەشتیارییەكانیدا، لەمەودوا توانای پێشوزایكردنی لە 210 هەزار گەشتیار دەبێت.
ئەلعەرەبییە بزنس