رێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی لە کتێبخانەی گشتیی ناحیەی رزگاری خولێکی بۆ 21 هاووڵاتیی سنوورەکە کردەوە کە تایبەتە بە بەڕێوەبردنی پرۆژە.
نەبەز حەمید راهێنەر بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەسەرپەرشتیی رێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی، خولێکی راهێنانی تایبەتمەندمان بۆ سەرپەرشتیار و نوێنەری گەنجانی رێکخراو و گروپەکانی گەنجانی سنووری گەرمیان لە کتێبخانەی گشتیی رزگاری کردەوە.
راشیگەیاند: لە خولەکەدا 21 کەس بەشداریانکردووە، ئامانج لە خولەکە بەڕێوەبردنی پرۆژە جیاوازەکانە بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ کە زامنی سەرکەوتنی بکات، لەسەر بنەمای زانیاری و ئەزموونکردنی دەوڵەمەندی کارکردن.
گەرمیان، حسێن عەزیز