بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، بە هەماهەنگیی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، لە رووبەڕووبوونەوەیەكدا ئامر قاطعی (سلێمان بەگ) لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵیدا لەناوبرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسێونەكانی ئاسایش دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردی سەلمێنراو و زانیاریی هەواڵگری، رۆژی 29/6/2025، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، دوای دەستنیشانكردنی شوێنی حەشارگە و مانەوەی تیرۆریستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بە هەماهەنگیی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لە ناوچەی پەڵكانە و تاوێركەوە ئەنجامدا و لە رووبەڕووبوونەوەیەكی دەستەویەخەدا، توانرا ئامر قاطعی (سلێمان بەگ) لەگەڵ دوو تیرۆریستی هاوەڵی لەناوببرێت بە ناوەكانی تیرۆریست ئەیمەن جۆرج ئەحمەد ئەلعوبێدی نازناو(ئادەم) ئامر قاطعی سلێمان بەگ، تیرۆریست (حسێن عەلی خەڵەف حەبیب ئەلمەفرەجی) نازناو (ابوعەزرا) كە چەكداری گروپەكە بووە، تیرۆریست (یەعقوب) نازناو (ئەبو جابان ئیرانی) سەربڕ و گوازەرەوەی تیرۆریستان بووە.
لە چالاكییەكەدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، شوێنی مانەوە و مۆڵگەی تیرۆریستانی خاپووركرد.