گروپی كەركوك و نوێگەری لە شیعری هاوچەرخدا

09:56 - 2025-07-01
هەمەرەنگ
17 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی دیجلە بۆ پێكەوەژیان لە كەركوك كۆڕێكی ئەدەبی بە ناونیشانی (گروپی ئەدەبی كەركوك و نوێگەری لە شیعری هاوچەرخدا) بۆ نووسەر و شاعیر (سەڵاح حەمەئەمین) رێكخست.
 لە كۆڕەكەدا سەڵاح حەمەئەمین تیشكی خستەسەر رۆڵی (گروپی ئەدەبی كەركوك و ئەو گۆڕانكارییانەی كە ئەو گروپە لەسەر شیعری هاوچەرخی كەركوك دایانناوە. ئاماژەشی بەوەكرد كە ئەم گروپە لە كۆتایی پەنجاكان و سەرەتای شەستەكاندا لەشاری كەركوك چالاكییە ئەدەبییەكانیان دەستپێكردووە و دواتریش هەندێكیان روویان لە بەغدا كردووە و هەندێكیشیان رێی تاراوگەیان گرتۆتەبەر.
گروپی ئەدەبی كەركوك پێكهاتبوون لە: یوسف حەیدەری، زوهدی داودی، فازڵ عەزاوی، موئەید راوی، قەحتان هرمزی، ئەنوەر غەسانی،جەلیل قەیسی، قەشە یوسف سەعید، سەرگۆن پۆڵس، سەڵاح فایق، جان دەمۆ.
رزگار شوانی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان