وردەکاریی هێرشەکانی شەوی رابردووی کەرکوک و زاخۆ و بێجی

11:18 - 2025-07-01
عیراق
37 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو سێ کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی کەرکوک کران، دووانیان لە فڕۆکەخانە و یەکێکیشیان لە ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنی لە گەڕەکی عروبە کەوتە خوارەوە. لەلایەکی دیکەشەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر پاڵاوگەی بێجی لە سەڵاحەدین.
لە راگەیاندراوێکدا فڕۆکەخانەی کەرکوک رایکەیاندووە، بۆردومانەکە زیانی ماددی هەبووە و یەک کارمەندی فڕۆکەخانەش بەسوکی بریندار بووە.
یەکێکیش لەو سێ کاتیۆشایانەی ئاڕاستەی فڕۆکە خانەکراوە بەر ماڵی هاوڵاتییەک کەوت لە گەڕەکی عروبە، کە زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، هەرشەوی رابردوو لە رێگەی چەند درۆنێکەوە هێرشکراوەتە سەر پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین.
لەو بارەیەوە عادل ئەحمەد، قائیمقامی قەزای بێجی رایگەیاند، بە 10 درۆن هێرشکراوەتە سەر پاڵاوگەی بێجی و ئەوە یەکەمجارە بەو جۆرە هێرش بکرێتە سەر ئەو پاڵاوگەیە، سیستمی بەرگری ئاسمانی پاڵاوگەکە توانیویەتی درۆنەکان بخاتە خوارەوە و زیان بە پاڵاوگەکە نەوتووە.
هەردوێنێ شەو بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە کەمپی دەرکار لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەی زاخۆ کەوتە خوارەوە، کە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان