ئێستا یارییەكانی پاڵەوانێتیی نەیشنس لیگی بالەی كوڕان و كچان لە چەند وڵاتێكی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریكا بەردەوامن، ئەم پاڵەوانێتییە ساڵانە رێكدەخرێت و باشترین و بەهێزترین هەڵبژاردەكانی جیهان بەشداریی تیادا دەكەن، یارییەكانی هەردوو پاڵەوانێتییەكە تا كۆتایی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبن.
خانمان
ئەم پاڵەوانێتییە 18 هەڵبژاردەی وڵاتان لەسەرجەم كیشوەرەكانەوە بەشدارن، دوا یارییەكانی لە چین دەبێت، لە رۆژی (4/6/2025) – ەوە یارییەكان لە چەندین وڵات بەردەوامن، تا رۆژی (27/7) بەردەوم دەبن، لە رۆژی (22/6) –ەوە تا (9/7) یارییەكان دەوەستن و دواتر دەستپێدەكەنەوە، هەڵبژاردەی خانمانی ئیتاڵیا 8 یاریی كردووە و هەر هەشت یارییەكەی بردۆتەوە و خاوەنی 22 خاڵە، ریزبەندیی یەكەم تاپێنجەم هەڵبژاردە بەمشێوەیەیە:
-1 ئیتاڵیا (22 خاڵ).
-2 پۆڵەندا (21 خاڵ).
-3 بەرازیل(20 خاڵ).
-4 توركیا (19 خاڵ).
-5 ژاپۆن (18 خاڵ).
رۆژی (9/7/2025) بەم یارییانە جارێكی تر كاروانی یارییەكان دەستپێدەكەنەوە:
*بولگاریا × بەرازیل.
*كۆریای باشوور× پۆڵەندا.
*فەرەنسا × ژاپۆن.
*چیك × سربیا.
*ئیتاڵیا × بەلجیكا.
*ئەڵمانیا × كەنەدا.
*هۆڵەندا × توركیا.
*تایلەند × ئەمریكا.
*دۆمنیكان × چین.
رۆژی 22/6 یش، پێش ئەوەی یارییەكان بوەستن، ئەم یارییانە كران:
*چین 0 × 3 ئیتاڵیا.
*فەرەنسا 2 × 3 ئەمریكا.
سربیا 1 × 3 پۆڵەندا.
*كۆریا. باش 2 × 3 دۆمنیكان.
*توركیا 1 × 3 بەرازیل.
بولگاریا 3 × 2 تایلەند.
*چیك 0 × 3 ژاپۆن.
*بەلجیكا 3 × 2 كەنەدا.
*هۆڵەندا 3 × 2 ئەڵمانیا.
كوڕان
سەبارەت بە نەیشنس لیگی كوڕان، رۆژی (11/6/2025) یارییەکان دەستیانپێكرد، تا رۆژی 4/7 بەردەوام دەبن، یارییەكانیش لە چەند شارێكی وڵاتانی جیاجیا بەڕێوە دەچن، هەروەك ئەوەی خانمان، لەمیشدا باشترین 18 هەڵبژاردەی وڵاتانی سەرجەم كیشوەرەكان بەشدارن، بەرازیل ئێستا یەكەمی ریزبەندییە پاش ئەوەی حەوت یاریی یەك لەسەر یەكی بردۆتەوە و ریزبەندیی یەكەم تا پێنجەمی ئەم پاڵەوانێتییەش بەمشێوەیەیە:
-1 بەرازیل (20 خاڵ).
-2 پۆڵەندا (18 خاڵ).
-3 ئیتاڵیا (17 خاڵ).
-4 ژاپۆن (15 خاڵ).
-5 فەرەنسا (15 خاڵ).