رۆژی پێنچشەممەی ئایندە 3/7/2025، یارییەكانی هەفتەی 38 و کۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی عیراق دەکرێن.
لەم خولەدا رکابەرییەکان بۆ گرتنی پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی خولەکە، گەیشتۆتە لووتکە، تیپی چوار یانە (موسڵ، غەراف، جۆلان، ئەمانەی بەغدا) ئەم رکابەرییە سەختە دەکەن و هەر چوار یانەکەش جیاوازی خاڵەکانیان زۆر کەمە و یارییەکانی هەفتەی کۆتایی هەموو ئەگەرەکان یەکلا دەبنەوە.
لەم خولەی یانەکانی عیراقەوە، یەکەم و دووەم راستەوخۆ دەگەنە خولی ئەستێرەکانی یانەکانی عیراقی وەرزی ئایندە، ئەو تیپەشی پلەی سێیەم دەگرێت، هەلی سەرکەوتنی دەبێت، بەوەی دوو یاریی پلەی ئاوت لەگەڵ نەوتی بەسرەی 18 یەمی خولی ئەستێرەکانی عیراقدا دەکات و براوە لەم یارییەی پلەی ئاوتەوە، بۆ خولی ئەستێرەکانی عیراق سەردەکەوێت.
یارییەكانی هەفتەی 37
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 26/6/2024، یارییەكانی هەفتەی 37 ی ئەم خولە كران، لەم یارییانەوە، موسڵ جارێکی تر گەڕایەوە لووتکەی ریزبەندیی پاش یەکسان بوونی
(1-1) لەگەڵ تیپی یانەی نەوتی وەسەت، غەڕافیش بۆ پلەی دووەم دابەزی لەبەر ئەوەی ئەم لەیاریگای خۆیدا (1-2) بە جۆلان دۆڕا، بەم بردنەوەیە، جۆلان چووە پلەی سێیەم و ئەمانەی بەغداش چووە پلەی چوارەم پاش یەکسان بوونی (1-1) لەگەڵ تیپی یانەی ناسرییە.
پێشمەرگەی سلێمانیش لەم هەفتەیەی یارییەكانیدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 2-4 بە یانەی عەفەک دۆڕا، هەرچی تیپی یانەی گازی باكووری شاری كەركوكیشە، لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا (1-1) لەگەڵ تیپی یانەی مەسافی باشوور یەکسان بوو.
یارییەكانی هەفتەی کۆتایی
لە هەفتەی 38 و کۆتاییشدا، کە سەرجەم یارییەکانی رۆژی پێنچشەممەی ئایندە 3/7/2025 دەکرێن، لە یارییەکی قورسدا، پێشمەرگە میوانداریی لە غەرافی دووەم دەکات و موسڵی یەکەم میوانداریی لە مەسافی باشووری حەوتەم دەکات.
بەر لە دەستپێكردنی یارییەكانی ئەم هەفتە نوێیە، یەكەم تا پێنجەمی ریزبەندیی ئەم خولە بەمشێوەیەیە:
-1 موسل (37 یاری)(67 خاڵ).
-2 غەڕاف (37 یاری)(66 خاڵ).
-3 جۆلان (37 یاری)(65 خاڵ).
-4 ئەمانە (37 یاری)(64 خاڵ).
-5 كازمییە(37 یاری)(57 خاڵ).
سەبارەت بە دوو یانەكەی كوردستانیش كەبەشداریی ئەم خولە دەكەن (پ.سلێمانی و گازی باكووری شاری كەركوك)، پلەی ریزبەندیی و كۆی خاڵەكانیان بەرلە یاریی ئەم هەفتەیەیان و تا هەفتەی 37 بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
-9 پ.سلێمانی (37 یاری)(48 خاڵ).
-15 گازی باكوور (36 یاری)(44 خاڵ).
شایانی باسە تیپی یانەی سەناعات كارەبایی دوا تیپی ریزبەندیی گروپەكەیەو لە پلەی 20 دایە و تەنیا 14 خاڵی هەیە.