جامی هەڵبژاردەكانی خانمانی ئاسیا

خانمانی عیراق یارییەکیان بردۆتەوە، یارییەک یەکسان بوون، زۆر بەخراپیش بە تایلاند دۆڕان

11:28 - 2025-07-01
وەرزش
21 جار خوێندراوەتەوە

نور جەواهیری خانمە یاریزانێكی تۆپی پێی یانەی سپارتا رۆتردامی هۆڵەندییە، تەمەنی 21 ساڵە، لەو وڵاتە لە دایكبووە، دایك و باوكی عیراقین، یاریزانی هەڵبژاردەی خانمانی عیراقە.
ئێستا نور لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق بەشداریی یارییەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئاسیا دەكات بۆ گەیشتن بە دوا یارییەكانی جامی وڵاتانی ئاسیا، لە دووەم یاریی هەڵبژاردەی عیراقیشدا كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كراو عیراق (5-2) لە مەنگۆلیای بردەوە، نور لەم یارییەدا هاتریكی كرد، بەم هاتریكە و دووگۆڵی تر كە تەبارەك رەحمان و هودا هادی كردیان، دووەم یارییان بردەوە.
نور لە منداڵییەوە یاریی تۆپی پێی لە ئەكادیمیای سی بی ئێف لە هۆڵەندا دەستپێكردووە، پلە بەپلە  پێگەیشتووە و ئێستا یاریزانی هەڵبژاردەی عیراق و یانەی سپارتا رۆتردامە، جگە لەوەش، دەرچووی كۆڵێجی پزیشكی زانكۆی  ئیراسمۆسە لە شاری رۆتردام.
هەڵبژاردەی عیراقە لەم پاڵاوتنانەدا سێ یاریی کردووە، لە یەكەم یارییدا (0-0) لەگەڵ تیمۆری خۆرهەڵات یەكسان بووە، دووەم یاریشی (5-2) لە مەنگۆلیا بردەوە، رۆژی یەكشەممەی رابردووش زۆر بەخراپی (7-0) بە تایلاند دۆڕاوە.
ئەم دۆڕاندنە بە تەواوی هەلی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی خانمانی عیراقی بۆ گەیشتن بە دوا یارییەکان لە باربرد، چونکە یەک یاریی ماوە و یارییەکەشی لەگەڵ هیندستاندا دەبێت، هیندستان و تایلەندیش یەکەم و دووەمی گروپەکەن و لە دوو یاریی (6) خاڵیان هەیە، ‌عیراقیش لە سێ یاریی 4 خاڵی هەیە و دەبێت دوێنێ دوو شەممە، یارییەکەی عیراق و هیندستانیش کرابێت. 
تیپی 34 وڵاتی ئاسیا بەشداریی لەم پاڵاوتنەدا دەكەن، بەسەر 8 گروپدا دابەشكراون، هەڵبژاردەی عیراق لە گروپی دووەمدا یاریی دەكات و یارییەكانی ئەم گروپەش لە تایلاند بەڕێوە دەچن.
لەم پاڵاوتنانەوە یەكەمی هەر 8 گروپەكە و ئوسترالیای وڵاتی میوانداریكەر، دەگەنە دوایارییەكان كە بڕیار وایە لە سێ شاری ئوسترالیا رۆژی 1 تا (26/3/2026) بەڕێوەچێت
گروپەكان
گروپی یەكەم-ئوردون(وڵاتی میوانداریكەر) ئێران، لوبنان، سەنگافورە، بۆتان.
 گروپی دووەم-تایلەند (وڵاتی میوانداریكەر) هندستان، مەنگۆلیا، عیراق، تیمۆری خۆرهەڵات.
گروپی سێیەم-میانمار(وڵاتی میوانداریكەر) بەحرەین، بەنگلادیش، توركمانستان.
گروپی چوارەم-ئەندەنوسیا (وڵاتی میوانداریكەر) چینی تایبیە،قیرغیزستان، پاكستان.
گروپی پێنجەم-ڤێتنام(وڵاتی میوانداریكەر) گوام، ئیمارات، ماڵدیڤ.
گروپی شەشەم-ئۆزبەكستان(وڵاتی میوانداریكەر) نیپال، لاوس، سرییلانكا.
گروپی حەوتەم-كەمبۆدیا(وڵاتی میوانداریكەر) هۆنگ كۆنگ، چین، سعودیە.
گروپی هەشتەم-تاجیكستان(وڵاتی میوانداریكەر) كۆریای باكوور، مالیزیا، فەلەستین.
لە سەجەم گروپەکاندا و لە وڵاتانی میواندارییکەر، یارییەکان دەستیانپێکردووە و بەردەوامن، دوا گروپ کە یارییەکانی دوێنێ دووشەممە دەستیپێکردووە، یارییەکانی گروپی یەکەم بووە لە ئوردن و بەم یارییە، یارییەکان دەستپێدەکەن؛
*بۆتان × سنگافورە.
*لوبنان × ئوردن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان