وەرزش لە كفری

11:31 - 2025-07-01
وەرزش
11 جار خوێندراوەتەوە

* ماوەی زیاتر لە دوو مانگ, خولی تۆپی پێی شەهیدی فەرماندە سەركەوت باڵا بەرز بەردەوام بوو، ئەم خولە بۆ 32 هەڵبژاردەی گەرمیان و ناوچە دابڕاوەكانی سنورەكە رێكخرا و چەندین تیپ تیایدا بەشدار بوون.
هەردوو هەڵبژاردەی بەردە سوور و نەورۆزی كەلار بۆ یاریی كۆتایی مانەوە و لە ئەنجامیشدا هەڵبژاردەی بەردە سوور بووبە پاڵەوانی خولەكە، لیژنەی تیپە میلییەكانی كفری ئەم خولەی بەناوی شەهید سەروەتەوە ناونا وەك وەفایەك بۆ ئەو شەهیدە.
* چەند رۆژێك لەمەوبەر ساهیر عەلی جاسم قایمقامی كفری پێشوازی لە تیپی لاوانی كفری كرد كە تیپەكە بەشداریی پاڵەوانێتیی كوردستان دەكەن و بڕیاریشیدا سەرجەم پێداویستییەكانی تیپەكە دابین بكات.
* چەند رۆژێكە لەمەوبەر یاریی كۆتایی خولی تۆپی پێی جامی سوپەری شاری كفری كراو لە یارییەكەدا تیپی شاڵاوی كفری 4-2 لە تیپی یەڵدرمی بردەوە و لە كۆتایشدا خەڵاتەكانی خولەكەش دابەشکران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان