یانەی هێرینڤینی هۆڵەندی دەیەوێت ماركۆ فەرەج، یاریزانی لاوی كورد لە خولی نەرویجییەوە بباتە ریزەكانی، بەڵام یانەكەی ئامادەنییە دەستبەرداری بێت.
یانەی هێرینڤینی هۆڵەندی ئۆفەرێكی بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار پێشكەشی یانەی سترۆمگۆدسێتی نەرویجی كردووە بۆ ئەوەی ماركۆ فەرەج، هێرشبەری لاوی یانەكە بباتە ریزەكانی، بەڵام یانە نەرویجییەكە رەتیكردووەتەوە.
گەرچی یانەی سترۆمسگۆدسێت ئامادە نییە بە ئاسانی دەستبەرداری هێرشبەرە كوردەكە بێت، بەڵام هێرینڤین لەسەر بابەتی گواستنەوەی هێرشبەرەكەی هەڵبژاردەی عیراق جددییە و دەیەوێت هەرچۆنێك بێت بیگوازێتەوە ریزەكانی.