هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ لێپرسراو و هەڤاڵانی بەشی دەرەوەی مەکتەبی پەیوەندییەکان کۆبووەوە.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا ستایشی رۆڵی بەشی دەرەوەی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی کرد و هەوڵ و چالاکیەکانیانی بەرز هەڵسەنگاند، پاشان لە نزیکەوە رێکخستنەوەی رێکارە حزبییەکان و پێداچوونەوەی جددیی بەئۆرگانەکانی یەکێتی بۆ هەڤاڵان روونکردەوە و وتی: زەرورەتی ئەم قۆناغەی خەبات، چارەسەری ریشەیی و بوژانەوەی ژیانی حزبیمان بەشێوازی سەردەمیانە لێدەخوازێت.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی راسپاردە و بەرنامەکانی سەرۆک بافڵ، یەکێتی پەرە بە پەیوەندییەکان و دۆستایەتی لەگەڵ دنیای دەرەوە دەدات و لەوبارەیەوە وتی: روانگە و دنیابینی یەکێتی روونبکرێتەوە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان لە جیهاندا.
جەختی لەوەشکردەوە مەکتەبی پەیوەندییەکان، کاریگەری زیاتری هەبێت لەسەر کۆکردنەوە و ئاڕاستەکردنی ڕەوەندی کوردی لەدنیادا، وەک پشتیوانییەکی گەورە و لۆبی بۆ دۆزی رەوای گەلەکەمان.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان