هاوپەیمانیی دەریای سووری تایبەت بە وزەی با رایگەیاند: گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی با، بە توانای 650 مێگاوات، لە نزیك شاری رەئس غاربی میسر خرایەگەڕ و گرێدرایەوە بە تۆڕی كارەبای نیشتمانییەوە.
پرۆژەكە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی میسردایە بۆ پەرەپێدانی وزەی نوێبووەوە و سێ كۆمپانیاش بە هاوبەشی جێبەجێیان كردووە، ئەوانیش بریتین لە: كۆمپانیای ئێنجی فەرەنسی، گروپی كۆمپانیاكانی ئۆراسكۆمی میسری و كۆمپانیای تۆیۆتا تسوشوی ژاپۆنی.
سكای نیوز