فلاشی ئابووری

كۆنگرەی داهاتووی یۆنیدۆ لە ریاز دەبێت

10:15 - 2025-07-03
ئابووری
20 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت، كۆنگرەی بیست و یەكەمینی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەت بە گەشەپێدانی پیشەسازی، كە بە یۆنیدۆ ناسراوە، بڕیارە رۆژانی 23 تا 27ی مانگی تشرینی دووەمی داهاتو لە ریاز ببەسترێت.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكرد، سعودیە لە ئێستاوە ئامادەكاریی دەكات بۆ كرنگرەكە و بڕیاریشە چەندین دامەزراوەی ئەو وڵاتەش بەشداریی تێدا بكەن، لەوانە وەزارەتی راگەیاندن، وەزارەتی وەبەرهێنان، سندوقی گەشەپێدانی سعودیە و دەستەی گەشتیاری سعودیە. 
ئەلشەرق ئەلئەوسەت

بابەتە پەیوەندیدارەکان