دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاریدا باج لەسەر ڤیزای گەشتیاری بۆ ئەو کەسە بیانیانە زیاد بکات کە دەیانەوێت سەردانی وڵاتەکەی بکەن.
ترەمپ لە کاتی ئیمزاکردنی بڕیارەکەدا رایگەیاند، "ئەمریکا و ئەمریکییەکان پێش هەموو شتێکن".
بەپێی راپۆرتێک، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ داهاتی ئەمەریکا زیاد بکات و لەوانەیە ئەو پارەیە بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار و روبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەکاربهێنرێت.