ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی پەنابەرە سورییەکان دەکرێت

08:06 - 2025-07-06
کوردستان
46 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)، پێشوازی لە بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە 60 رۆژی دیکەی وەک مۆڵەت بە ئاوارە و پەنابەرانی سوریا بەخشیوە بۆ رێکخستنەوەی کارە یاساییەکانیان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رەسمی، بڕیارەکە کە لە 15ی حوزەیرانەوە کاری پێدەکرێت، رێگە بەو خێزانانە دەدات کە کێشەی ڤیزا و ناسنامەیان هەیە بەبێ سزا لە هەرێم بمێننەوە.

 ئەو رێکخراوە جەختدەکاتەوە کە پشتیوانیی حکومەت دەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ئاسانکاریی زیاتر پێشکەش دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان