چەندین پێشنیاز بەمەبەستی چارەسەر گەڵاڵەكراون

سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پرسی مووچەی هەرێم تاوتوێ دەكات

10:18 - 2025-07-07
کوردستان
51 جار خوێندراوەتەوە
#هاووڵاتیان رێككەوتنی بەغدا و هەرێم بۆ چارەسەری كێشەكان بەپێویست دەزانن

هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و یەكلاكردنەوەی دۆسێی نەوت و بودجە، چڕبوونەتەوە و بەپێی لێدوانی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران «بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆببێتەوە و تاوتوێكردنی پرسی مووچەی هەرێم، تەوەرێكی سەرەكیی كۆبوونەوەكەیە».
ئیمان ئامێدی ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: چەندین پێشنیاز بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دۆسێی نەوت و بودجە گەڵاڵەكراون و پێویستیان بە رێككەوتنی هەردوولایە، وتیشی: بڕیارە لە كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا، بە رەزامەندیی هەردوولا، بڕیار لەبارەی ئەو پێشنیازانەوە بدرێت و ئەو هەنگاوەش كاریگەریی دەبێت لەسەر چارەسەركردنی گرفتی مووچە.
هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان