ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
مارك تیلبۆری خاوه‌نكار و ملیۆنێری به‌ریتانی له كۆی ئه‌زموونی ژیان و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆی حه‌وت وانه‌ی هه‌ڵهێنجاوه و له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له پێگه‌ی ئێكس (تویته‌ری جاران) بڵاوی كردۆته‌وه و ده‌ڵێ: ته‌مه‌نم 57 ساڵه، خۆزگه زووتر كه‌سێك پێی ده‌وتم: (كه‌س فریات ناكه‌وێت، داهاتووی خۆت به ته‌واوی له ئه‌ستۆی خۆته). پاشان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌م حه‌وت وانه‌یه قورسن و له‌وانه‌یه مرۆڤ بتاسێنێت، به‌ڵام پێویستن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون.
وانه‌ی یه‌كه‌م: به‌رهه‌مهێن به، به‌رخۆ و به‌كاربه‌ر مه‌به، چونكه ئه‌گه‌ر له‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنیت زیاتر بخۆیت، ئه‌وا كاته‌كه‌شت به فیڕۆ ده‌چێت و به هیچیش ناگه‌یت.
وانه‌ی دووه‌م: چاودێریی ره‌فتاری خه‌ڵكیی بكه و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان ره‌فتار بكه، چونكه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیی چییانكرد تۆش هه‌مان شت بكه‌یته‌وه، ده‌گه‌یت به هه‌مان ئه‌نجامی كه ئه‌وان پێی گه‌یشتوون، كه‌واته هه‌وڵ بده تۆ كه‌سێكی تایبه‌ت بیت.
وانه‌ی سێیه‌م: زیره‌كیی به‌كار بهێنه، نه‌ك ماندووبوونی زۆر، هیچ كاتێك له ئێستا باشتر نییه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی بنیات بنێیت، چونكه ته‌كنۆلۆژیا زۆر پێشكه‌وتووه، به تایبه‌تی زیره‌كیی ده‌ستكرد، ئه‌گه‌ر به‌كاری نه‌هێنیت، ئه‌وا دواده‌كه‌ویت.
وانه‌ی چواره‌م: كوالێتی پرسیاره‌كانت سه‌ركه‌وتنی داهاتووت بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر نامه‌كه‌ت به‌م شێوه‌یه ده‌ست پێبكه‌یت: (ده‌زانم سه‌رت قاڵه، به‌ڵام بۆم هه‌یه پرسیارێك بكه‌م؟) ئه‌وه دڵنیابه ده‌رفه‌ته‌كه‌ت له‌ده‌ست داوه، یان ئه‌گه‌ر بڵێیت: سڵاو ده‌كرێ قسه بكه‌ین؟ ئه‌وا هیچ سوودێكی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ بزانیت پرسیار له كێ ده‌كه‌یت و پرسیاره‌كه‌ت چۆن داده‌ڕێژیت.
وانه‌ی پێنجه‌م: هه‌موو مانگێك كریدت كارته‌كه‌ت پڕ بكه‌ره‌وه و دڵنیابه هیچت له‌سه‌ر نه‌ماوه بیده‌یت، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌یت، ئه‌وا پاره‌كانیشت به‌فیڕۆ ده‌ده‌یت و زیان به متمانه‌شت ده‌گه‌یه‌نیت.
وانه‌ی شه‌شه‌م: له ئێستاوه ده‌ست بكه به پاشه‌كه‌وت بۆ پاشه‌ڕۆژت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن: وه‌به‌رهێنان بۆ داهتوو ته‌نیا كات به‌فیڕۆدانه، ئه‌وانه وێنه‌كه به ته‌واوی نابینن، راسته به‌ده‌ستهێنانی قازانجی خێرا گرنگه، به‌ڵام زۆر گرنگه بڕێكیشی لێ پاشه‌كه‌وت بكه‌یت بۆ كاتی خانه‌نشینبوونت.
وانه‌ی حه‌وته‌م و كۆتایی: هه‌رگیز وه‌به‌رهێنان له پرۆژه‌یه‌كدا مه‌كه، كه لێكۆڵینه‌وه‌ت له‌باره‌یه‌وه نه‌كردبێت، چونكه زۆر كه‌سم دی به‌هۆی وه‌به‌رهێنانی خراپه‌وه پاره‌كانیان له‌ده‌ستدا، زۆربه‌ی كاتیش له‌به‌ر ئه‌وه بوو، كاتی پێویستییان بۆ لێكۆڵینه‌وه ته‌رخان نه‌كردبوو، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ویستی به زۆر قه‌ناعه‌تت پێ بكات له پرۆژه‌یه‌كدا وه‌به‌رهێنان بكه‌یت، ئه‌وه بكه به نیشانه‌ی ئاگاداركردنه‌وه بۆخۆت.
سه‌رچاوه: CNN