عومه‌ر ئه‌لكه‌روی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: به پێی خه‌ملاندنی كاروباره‌كانی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گاز، ساڵی 2026 بۆ یه‌كه‌مجار گازی سروشتی له كێڵگه‌ی مه‌نسورییه‌ی سنووری دیاله به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
وتیشی: كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت به خێرایی به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
باسی له‌وه‌شكرد: گازه‌كه ره‌وانه‌ی به‌نزینخانه‌ی حكومی مه‌نسورییه ده‌كرێت و ده‌توانرێت له داهاتوودا بۆ په‌ره‌پێدانی بواری كاره‌با و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی وێستگه‌ی كاره‌بای به‌غدا به‌كار بهێنرێت.
ئارۆ سامان