20 %ی كارەكانی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی رێگەی كەركوك ـ چەمچەماڵ تەواوبوون

12:13 - 2025-07-07
کوردستان
37 جار خوێندراوەتەوە

كاركردن لە پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنەوەی رێگەی نێوان كەركوك-  چەمچەماڵ بەردەوامە و بەپێی لێدوانی ئەندازیاری پرۆژەكە، نزیكەی 28 ملیار دینار بۆ پرۆژەكە تەرخانكراوە و  20 %ی كارەكانی تەواوبوون.
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لە كاتی بەسەركردنەوەی پرۆژەكەدا رایگەیاند: پێشتر بەڵێنمان بە دانیشتووانی شارەكە دابوو كە رێگەی سەرەكیی كەركوك ـ چەمچەماڵ بە هەردوو ئاراستەدا، فراوان و نۆژەن دەكرێتەوە، خۆشبەختانە ئێستا دەستكراوە بە قیرتاوكردنەوەی رێگەكە تا قەرەهەنجیر، دواتر بەرەو قەزای چەمچەماڵ.
ئەندازیار شاكر مەحمود سەرپەرشتیاری پرۆژەكەش بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ماوەی 400 رۆژ دیاریكراوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە و تائێستا  20 %ی كارەكانی تەواوبوون.
كەركوك، هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان