تاپۆكردنی خانووەكانی سەرقەڵا بەرەو كۆتایی دەچێت

12:41 - 2025-07-07
کوردستان
40 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا، رایدەگەیەنێت: ماوەی شەش مانگە كاردەكەن بۆ راییكردنی مامەڵەی خانووە بێتاپۆكانی سنوورەكە و لە دوو هەفتەی داهاتوودا كارەكانیان كۆتاییدێت.
دوێنێ، لە ناحیەی سەرقەڵا، لە كۆبوونەوەیەكدا بەئامادەبوونی دلێر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا، كاروان جەمال بەڕێوەبەری تاپۆی كفری و پەیمان محەمەد سەرۆكی شارەوانیی سەرقەڵا، لیژنەی باڵای تاپۆكردنی خانووە بێتاپۆكانی سنووری شارەوانیی سەرقەڵا، وردەكاریی كارەكانی شەش مانگی رابردوویان تاوتوێكرد و لیژنەی خەمڵاندنیان راسپارد لە دوو رۆژی داهاتوودا دەستبەكاربن و بەزووترین كات دۆسێی خانوو و موڵكە بێتاپۆكانی سنوورەكە تەواو بكەن. بڕیاریش دراوە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەمئەندامانی سەنگەر خانووەكانیان بێبەرامبەر بۆ تاپۆ دەكرێت.
لەوبارەیەوە، دلێر عەبدوڵڵا بە كوردستانی نوێ-ی وت: هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بە دۆسێی تاپۆكردنی خانووە بێتاپۆكان، كاری بەپەلەیان كردووە بۆ تەواوكردنی تاپۆكردنی خانووەكانی ناحیەی سەرقەڵا، كە شەش مانگە دەستبەكاربوون و پێدەچێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا كارەكانیان تەواوببێت.
كفری، حەیدەر ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان