لیژنەی ئامادەکاری بۆ رێوڕەسمی چەکدانانی گەریلا لە هەرێمی کوردستان، فۆرمێکی تایبەتی داواکاری بۆ رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن دەرکردووە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەوانەی ئارەزووی رووماڵکردنی رێوڕەسمەکە دەکەن دەتوانن ئەم فۆرمە پڕبکەنەوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست.
لیژنەکە دووپاتی کردۆتەوە، پێداچوونەوە بە سەرجەم داواکارییە پێشکەشکراوەکاندا دەکرێت، دوای هەڵسەنگاندنیش، داواکاران ئاگاداردەکرێنەوە کە ئایا وەرگیراون یان رەتکراونەتەوە بۆ رووماڵکردنی رێوڕەسمەکە.
ئەم بۆنەیە لە چوارچێوەی ئەو داواکارییەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان-دایە لە رێگەی «بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک»ەوە دەستیپێکردووە. بڕیارە لە میانی رێوڕەسمێکدا کۆمەڵێک چەکدار لە هەرێمی کوردستان چەکەکانیان رادەست بکەن، دواتریش بەیاننامەیەک رادەگەیەنرێت.