فلاشی ئابووری

ئاسانكاری بۆ وەرگرتنی بەرهەمی دانەوێڵە دەكرێت

10:44 - 2025-07-08
ئابووری
10 جار خوێندراوەتەوە

ئارۆ سامان 
رەعد مغامس سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و كاروباری جووتیاران لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بە كوردستانی نوێی راگەیاند: وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بڕیاریداوە لە دەرەوەی پلانی خۆی بە مەبەستی ئاسانكاری و بەفیڕۆنەچوونی رەنجی جووتیاران، بەرهەمی گەنمی 13 ناوچەی تر لە سنووری دیالە وەربگرێت.
وتیشی: ژمارەی كۆگاكانی دیالە سنووردارە، لەبەرئەوە گەنمی وەرگیراوی ئەو 13 ناوچەیە رەوانەی كۆگاكانی بەغدا دەكرێت، ئەوەش هاندەرێكی باشە بۆ جووتیاران بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵەكەیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان