فلاشی ئابووری

سكۆت بیسنت: مەسك با ئاگای لە كۆمپانیاكانی خۆی بێت

10:48 - 2025-07-08
ئابووری
22 جار خوێندراوەتەوە

سكۆت بیسنت وەزیری خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند: پێویستە ئیلۆن مەسك ئاگای لە كۆمپانیاكانی خۆی بێت و خۆی لە سیاسەت هەڵنەقورتێنێت. ئەم لێدوانەی وەزیری خەزێنە دوای ئەوەدێت، كە مەسك دامەزراندنی حزبێكی نوێی بە ناوی (حزبی ئەمریكا) راگەیاند.
لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكادا ئیلۆن مەسك پشتیوانیی تەواوی لە ترەمپ كرد، بەڵام لەم دواییانەدا ناكۆكی كەوتە نێوانیان و ئێستا وەك ئۆپۆزسیۆنێك خۆی پیشان دەدات.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان