هه‌وراز كاوه
1-2
ئه‌و وڵاته‌ی كه پێلێ و رۆناڵدۆ و رۆناڵدینهۆ به‌رهه‌مهێنا و به شێوازه ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی جیهانی سه‌رسام كردووه، له ساڵی 2002 ه‌وه تا ئێستا نازناوی جامی جیهانیی نه‌بردۆته‌وه و له‌دوای كاكا-ش، له ساڵی 2007 وه هیچ یاریزانێكیان باڵۆن دۆری به‌ده‌ست نه‌هێناوه، له كاتێكدا به‌رازیل له هه‌وڵدایه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی شوێنێك، له مۆندیالی 2026، كه‌چی كێشه‌كانی ئه‌و تیپه هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامن.
پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی 2014 - بەرازیل، له یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژاردەی به‌رازیل و ئه‌ڵمانیادا، كه‌شوهه‌وا و ئاهه‌نگی یاریگاكه زاڵبوو به‌سه‌ر نەیاره‌كانیدا، له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر بۆ سه‌ركه‌وتنی تیپی خانه‌خوێ، دوای كه‌متر له‌نیو سەعات، هه‌موو جیهان شاهیدی كاره‌ساتێكی گه‌وره بوون بۆ به‌رازیلییه‌كان، چونكه ئه‌ڵمانییه‌كان، له‌ماوه‌ی 18 خوله‌كدا پێنج گۆڵیان كرد، له‌و كاته‌دا كۆمێنتارێكی یارییه‌كه وتی: ئه‌مه رووداوێكی ئابڕوبه‌رانه‌یه، ئێستا ئه‌ڵمانییه‌كان به‌رازیلی جیهانن.
چونكه پێشر به‌رازیل بە پاڵه‌وان و هونه‌ری یاری تۆپی پێ له جیهاندا ناسراو بوو، هه‌روه‌ها زاراوه‌ی پاڵه‌وانبوون، بووه‌ته ناسنامه‌ی ئه‌و تیپه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی هه‌میشه سه‌رنج ده‌چێته سەر ئه‌مریكای باشوور، كاتێك باس له خۆشی تۆپی پێ ده‌كرێت؟.
چونكه ره‌شپێست و هه‌ژاره‌كان، له به‌رازیل له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردوودا مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو، له یانه‌كاندا یاری بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕێگه‌یان پێنه‌ده‌درا له یانه‌كاندا به‌شداربن، پێش ئه‌نجامه‌كانی تیپی ڤاسكۆدیگاما، له ساڵی 1923دا، به‌و پێیه‌ی ئه‌و تیپه كه به‌شێوه‌یه‌كی نا ئاسایی ره‌شپێسته‌كانی له ریزه‌كانی خۆیدا جێگیر كردبوو، توانی سه‌ربكه‌وێت بۆ خولی پله یه‌ك، ئه‌مه‌ش یانه‌كانی دیكه‌ی تێپه‌ڕاند، كه یاریزانه ره‌شه‌كانیان، له ریزی یانه‌كانیان قه‌ده‌غه كردبوو. به‌وشێوه‌یه تۆپی پێ له به‌رازیل گه‌وره نه‌دەبوو، تا ئه‌وكاته‌ی یاریزانه ره‌شپێسته‌كان سه‌ره‌ڕای ئاسته جوانه‌كه‌یان توانیان په‌یوه‌ندیی به تیپه گه‌وره‌كانه‌وه بكه‌ن، سەرەڕای به‌رده‌وامبوون له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دیاردەی ره‌گه‌زپه‌رستی، ته‌نانه‌ت له‌كاتی یارییه‌كاندا بۆیان نه‌بوو تۆپ له یاریزانه سپی پێسته‌كان بسێنن، یاخود تێ‌یان بپه‌ڕێنن. ئه‌مه‌ش بووبه هۆی ئه‌وه‌ی كه فۆرمێكی جیاوازی یاریكردن بۆ ره‌شپێسته‌كان دروست ببێت. وه‌ك باسكراوه ره‌شپێسته‌كان خۆیان له به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ سپی پێسته‌كان له یاریگادا ده‌پاراست، كه‌چی هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌ستیانكرد به په‌ره‌پێدانی تواناكانی خۆیان و گه‌یشتن به یاریگا جیهانییه‌كان. ره‌نگه ئه‌م چیرۆكه زیاده‌ڕه‌وی بێت، به‌ڵام هه‌واڵه‌كان ده‌رباره‌ی دۆمینگێز داگۆیای به‌رگریكاری به‌رازیلی، كه له سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا یاری كردووه و پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، كاتێك ناوبراو لاو بووه، له یاری تۆپی پێ ده‌ترسا، چونكه پێشتر بینیبووی یاریزانه ره‌شپێسته‌كان له یاریگادا لێیانده‌درا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌ش پێكدادانیان له‌گه‌ڵ یاریكه‌رێكی سپی پێستدا هه‌بوایه، ئه‌وه‌ش وایكرد بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تیپی سامبا له‌سه‌ر ئاستی جیهان لاواز ببێت و یاریزانی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌یان نه‌بوو، ته‌نانه‌ت تا مۆندیالی ساڵی 1970 هیچ نازناوێكی جیهانیان نه‌برده‌وه.
له‌وباریه‌وه یاریزانی كۆچكردوو سۆكراتیس ئاماژه به‌م پرسه ده‌كات، كاتێك رۆژنامه‌نووسێك پرسیاری لێ‌كرد سه‌باره‌ت به هۆكاری دابه‌زینی ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، پێش مۆندیالی ساڵی 2002 پێی ده‌ڵێت؛ تا ئێستا تیپه‌كه سه‌رنه‌كه‌وتووه بۆ مۆندیال و له یارییه‌كانی پاڵاوتن زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش وتی: به‌ڵێ كێشه‌یه‌ك هه‌یه، كه رووبه‌ڕووی تۆپی پێی به‌رازیل بۆته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی یاریزانه‌كان بوونه‌ته سپی پێست، له كاتێكدا پێم وایه یاریزانه ره‌شپێسته‌كان له هه‌موو كه‌سێك زیاتر شایسته‌ن بۆ یاریكردن.