پێشانگەیەكی فۆتۆی وەرزشی

11:36 - 2025-07-08
وەرزش
38 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشیی كوردستان، بەهاوكاری و سپۆنسەری  بۆردی راگەیاندنی (ی .ن .ك)، پێشانگەیەکی  فۆتۆی وەرزشیی بۆ فۆتۆگرافەرانی وەرزشی كوردستان دەكاتەوە. 
نەبەز محەمەد علی، ئەندامی لیژنەی رۆژنامەنووسانی كوردستان بە ستادیۆمی راگەیاند: ئامانج لە كردنەوەی ئەم پێشانگەیە زیاتر ئاشناكردنی فۆتۆگرافەرە وەرزشییەكانە لە روانگەی  فۆتۆكانیانەوە، چونكە فۆتۆ مێژوو تۆماردەكات.
 هەروەها وتیشی: رۆڵی فۆتۆگرافەرەكان بەگشتی لە زاخۆوە تا خانەقین بەرز دەنرخێنین كە بەشداریان كردووە لەم پێشانگەیەدا كە یەكەم جارە لە كوردستاندەکرێت و (23) فۆتۆگرافەر بەشدارییان كردووە و (91)  فۆتۆی ناوازە كە لە زۆرینەی چالاكییە وەرزشیەكاندان بەشداریان كردووە، نمایش دەكرێن، پێشەنگەكە رۆژی پێنج شەممە 10/7/2025 سەعات 5:00 ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی گەلەری ئەمنەسوورەكە دەكرێتەوە.
ئالان محەمەد جەزا

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان