یاریی لەشجوانی بۆ خانمان و پیاوانیش گرنگە

12:01 - 2025-07-08
وەرزش
21 جار خوێندراوەتەوە

پەرژین محەمەد راهێنەرێكی یاریی لەشجوانییە، ماوەی 8 ساڵە ئەم وەرزشە دەكات، لەسەر ئەم وەرزشە و گرنگی وەرزشەكە و كاری ئێستای چەند پرسیارێكمان لێكرد و ئەویش بە ستادیۆمی راگەیاند: من دەرچووی پەیمانگەی وەرزشیی سلێمانیم، خاوەنی 4 بڕوانامەی راهێنانی ئەم وەرزشەم، بۆ پاڵەوانێتیی كرۆسفید خۆم زۆر بەباشی ئامادە كرد، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك نەمتوانی بەشداریی بكەم.هەروەها ئەوەشی پێوتین كە ئەم جۆرە وەرزشە بۆ خانمان و پیاوانیش گرنگی زۆری هەیە، هیوادارم خانمانیش رووبكەنە ئەم وەرزشە، چونكە بۆ تەندروستی و بۆ جوانی لەشیان زۆر گرنگە.
لەكۆتاییدا وتی: ئامۆژگاری من بۆ ئەو خانمانەی ئەم وەرزشە دەكەن ئەوەیە؛ كات بەفیڕۆ نەدەن و بە بەردەوامی ئەم وەرزشە بكەن، راهێنەری خاوەن بڕوانامە و بە ئەزموون هەڵبژێرن و باشتریش وایە راهێنەرەكەش هەمان ئەم وەرزشە بكات.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان