دواجار خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عیراق كۆتاییهات و یانەی شورتە نازناوی پاڵەوانی خولی ئەمساڵی بردەوە.
یانەكانی كوردستان
*یانەی زاخۆ باشترین یانەی كوردستانی بەشداری خولەكە بوو، بە یەكسان بوون 0-0 لەگەڵ یانەی كەرمە، كۆتایی بە یارییەكانی خۆی لەم خولەدا هێنا و بە 71 خاڵ سێیەمی ریزبەندیی بوو.
*پاش زاخۆ، یانەی دهۆك دووەم باشترین یانە بوو لەم خولەدا، بە بردنەوەیەكی زۆرباش 4-2 لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە كەرخ، كۆتایی بە یارییەكانی خۆی هێنا و بە 57 خاڵ، حەوتەمی ریزبەندیی بوو.
*نەورۆزیش بە یەكسان بوون 1-1 لە یاریگای خۆیدا لەگەڵ كارەبا، كۆتایی بە یارییەكانی هێناو 53 خاڵی كۆكردەوە و پلەی نۆیەمی ریزبەندیی گرت.
*هەولێریش چوارەم یانەی هەرێمی كوردستان بوو لەم خولەدا بەشدار بێت، بە دۆڕاندن 3-4 بە یانەی نەوتی بەسرە كۆتایی بە یارییەكانی خۆی هێناو 50 خاڵی كۆكردەوە و 12 یەمینی ریزبەندیی بوو.