بە یارییەكانی هەفتەی 38، پەردە لەسەر خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق دادرایەوە، یانەیەكی باكووری عیراق (موسڵ) و یانەیەكی باشووری عیراق (غەرافی شاری ناسرییە) ، یەكەم و دووەمی خولەكە بوون و لەم خولەوە راستەوخۆ گەیشتنە خولی ئەستێرەكانی عیراق.
یانەی جۆلان-ی شاری رومادیش كە لە قەزای فەلوجەیە، پلەی سێیەمی گرت و لەگەڵ ئەمانەی چوارەم یارییەكانی پلەی ئۆن و سەركەوتن بۆ خولی ئەستێرەكانی عیراق دەكەن، براوە لەم یارییەوە دوو یاریی یەكلا كەرەوەی تری پلەی ئۆف لەگەڵ یانەی نەوتی بەسرەی 18 یەمی ریزبەندیی خولی ئەستێرەكانی عیراق دەكەن و براوە دەبێتە یانەی 20 - ەمی بەشدار لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عیراقدا.
دوو یانەكەی كوردستان
لەم خولەدا تەنیا دوو یانەی كوردستان بەشدار بوون، ئەوانیش پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكووری شاری كەركوك بوون، هەردوو یانەكە یارییەكانی ئەم دواییەیان بۆ دەرباز بوون بوو لە پلە خراپەكانی ریزبەندیی و هەوڵی مانەوەیان لە خولەكەدا دەدا.
لەم خولەدا تەنیا ئەم چوار یانەیە كۆی خاڵەكانیان 60 خاڵی تێپەڕاندبوو، موسڵ-70 خاڵ، غەراف-69 خاڵ، جۆلان-68 خاڵ، ئەمانەی بەغدا-67 خاڵ، كازمییە پێنجەم بوو بە 58 خاڵ.
پێشمەرگەی سلێمانی لە هەفتەی کۆتاییدا 1-2 بە یانەی غەراف دۆڕا، 48 خاڵی كۆكردەوە و لەپلەی دەیەم و ناوەندی ریزبەندیدا گیرسایەوە, بەڵام یانەی گازی باكوور 15 یەمینی ریزبەندیی بوو.