بەغدا؛ لە 48 سەعاتدا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی نەوت و مووچەی هەرێمەوە دەدرێت

05:53 - 2025-07-08
کوردستان
71 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لیژنەیەکی لە پێنج وەزیر پێکهێنا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدی هەرێم لەبارەی نەوت و مووچە و پرسەکانی دیکە و لە ماوەی 48 سەعاتدا راپۆرتێک لەبارەی پێشنیازەکانی هەرێم و بەغدا ئامادە دەکرێت و کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران سازدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا گفتوگۆ کراوە بەڵام بڕیاری لەبارەی یەکلاکەرەوەی لەبارەی کێشەی مووچەی هەرێم نەدراوە، بەڵکو لیژنەیەکی پێکهێنا لە وەزیرەکانی داد، تەندروستی، دارایی، پلاندانان، خوێندنی باڵا بۆ گفتگۆکردن لەگەڵ وەفدی هەرێم بۆ تاوتوێکردن و یەکلاکردنەوەی هەردوو پێشنیازی عیراق و هەرێم لەبارەی چارەسەری مووچە و نەوت و داهات و تەوتین.

بەپێی زانیارییەکان، لیژنەکە پرۆژەیەک لە هەردوو پرۆژەکەی هەرێم و عیراق گەڵاڵە ئەکەن و لە ماوەی 48 سەعاتدا ئەیخەنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنەکە سازدەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان