بڕیارە رۆژانی 13-14/7/2025 دووەمین دیداری مەقاماتی كوردی لە شاری كەركوك بە بەشداری ژمارەیەك لە مەقامبێژانی كوردستان بەڕێوەبچێت.
هونەرمەند چالاك سدیق سەرۆكی تیپی مۆسیقای كەركوك و ئەندامی لێژنەی باڵای دیدارەكە بە دوالاپەڕەی وت: تیپی موسیقای كەركوك كە نزیكەی 20 میوزیكژەن لەخۆ دەگرێت، پرۆڤەی خۆیان لە سەنتەری شەهید ئازاد هەورامی دەستپێكردووە بۆ بەشداریكردن لە دووەمین دیداری مەقامات.
وتیشی، كەركوك كانگایەكی گەورەی مەقاماتە و چەندین هونەرمەند لە شارەكانی كەركوك و سلێمانی و هەولێر و گەرمیان و خانەقین و رۆژهەڵاتی كوردستان بەشداری لە دیدارەكەدا دەكەن .
چالاك سدیق ئاماژەی بە كار و چالاكییەكانی تیپی مۆسیقای كەركوك كرد كە لە ساڵی 1992ەوە بە ئاوارەیی دامەزراوە و مۆڵەتی رەسمیشی هەیە و لە زۆربەی فێستیڤاڵەكانی كوردستاندا رۆڵی گرنگی هەبووە، جگە لە سازکردنی كۆنسێرت بۆ گۆرانیبێژانی كوردستان.
كەركوك، رزگار شوانی