دوای 10 ساڵ، کارکردن لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی گەرمیان دەستپێدەکاتەوە

11:40 - 2025-07-09
کوردستان
19 جار خوێندراوەتەوە

لە هەوڵێکی نوێدا، کۆگای گەنجینەی زانکۆی گەرمیان کرایەوە و کارکردنیش لە کتێبخانەی زانکۆدا دەستپێدەکاتەوە.
گەیلان مستەفا بەڕێوەبەری بەشی ئەندازەی پرۆژەکانی زانکۆی گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: پرۆژەی کۆگای گەنجینەی زانکۆی گەرمیان کرایەوە، کە تێچووەکەی 99 ملیۆن دینارە و رووبەرەکەیشی 1000 مەتر دووجایە، لەلایەن بەشی ئەندازە و پرۆژەکانی زانکۆوە سەرپەرشتی و جێبەجێکراوە.
وتی: بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتووشدا، کارکردن لە دروستکردنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ دەستپێبکاتەوە، کە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە کارکردن تێیدا راگیراوە.
گەرمیان، حسێن عەزیز

بابەتە پەیوەندیدارەکان