״تەواوی شەقامەكانی كەركوك نۆژەندەكەینەوە״

11:44 - 2025-07-09
کوردستان
26 جار خوێندراوەتەوە

تیمەكانی شارەوانیی كەركوك بەردەوامن لە نۆژەنكردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی كەركوك و بەڕێوەبەری شارەوانیش دەڵێت: بەهەوڵ و پشتیوانیی ئیدارەی پارێزگا، هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی تەواوی شەقام، گەڕەك و كۆڵانەكانی شارەكە دەستیپێكردووە.
ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دروستكردنی شەقامی دووسایدی نێوان شەقامی (پشتێنەیی) حەولی و پاركی باباگوڕگوڕ، كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی گەڕەكی شۆراو، نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی شەقامی دووسایدی نێوان بارووتخانە و حەولی-یان دەستپێكردووە، وتیشی: هەڵمەتی فراوانكردن و نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردن تەواوی شەقام و گەڕەك و كۆڵانەكانی كەركوك دەگرێتەوە.
كەركوك، هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان