پیۆنگ یانگ دوو موشەكی کروزی تاقیكردەوە

09:41 - 2022-08-18
جیهان
555 جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی پیۆنگ یانگ دوو موشەكی جۆری كروزی تاقیكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان ‌و كۆریای باشووریش لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر ئەو تاقیكردنەوەیە دەستپێكردووە.
وەزارەتی بەرگریی كۆریای باشوور رایگەیاندووە: كۆریای باكوور دوو موشەكی جۆری كروزی لە دەریای خۆرئاوای ناوچەی ئونشون لە هەرێمی بیونگیان تاقیكردۆتەوە، كە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ئەوە یەكەم تاقیكردنەوەیانە. وتیشی: لەگەڵ لێپرسراوانی سەربازیی ئەمریكا لێكۆڵینەوە لەسەر تاقیكردنەوەكە و موشەكەكان دەكەن.  
بەپێی ئاژانسی هەواڵی یونهاب، كۆریای باكوور لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە هیچ موشەكێكی جۆری كروزی تاقینەكردۆتەوە، دواجار ‌و لە رۆژی 10ی تەمموزی رابردوودا، حكومەتی پیۆنگ یانگ چەند موشەك و هاوەنێكی جیاوازی تاقیكردەوە.
تاقیكردنەوە موشەكییە نوێكەی كۆریای باكوور، هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی مەشقێكی هاوبەشی نێوان كۆریای باشوور و ئەمریكا، كە چوار رۆژ دەخایەنێت، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك بۆ مانۆڕێكی سەربازیی، كە بڕیارە لە رۆژی 22ی ئەم مانگە تا سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت. 

سەرچاوە: ئاژانسەكان

#كۆریای باكوور

بابەتە پەیوەندیدارەکان